بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەمنیی عێراق سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ڕایگەیاند کە هێزەکانی هەواڵگریی عێراق لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی گرینگدا و پێی زانیارییە وردبینانەکان توانیان گرووپێکی تیرۆریستی لە گەڕەکی حەمام عەلیل لە شاری مووسڵ تێکبشکێنن و تەواو ئەندامانی قۆڵبەست بکەن.
ڕاشیگەیاند: ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەیەویست بە کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی بێ تاوانی عێراقی و هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە ئەنجام بدات.
هێزەکانی عێراقی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی پێوشوێن گرتنی تیرۆریستانی داعشی و پاککردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی وڵات لە تیرۆریستان.
Your Comment